مەسرور بارزانی: لە هیچ کەس و هیچ لایەنێک قبووڵ ناکەم، دەست بۆ خەڵکی کاسبکار و هەژار ببات

سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕێ نادات بەوەی لە ڕێی شکاندنی عەرەبانە و پەلاماردانەوە هەوڵی لابردنی ئەو زیادەڕەوییانە بدرێت کە کراونەتە سەر شەقام و شێنە گشتییەکان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و تەوەرێکیشی تایبەت بوو بە ڕێكاری وەزارەتە پەیوەندیدارەكان تایبەت بە جێبەجێكردنی بڕیاری لابردنی زیادەڕۆیی لەسەر ڕێگا و شەقام و شوێنە گشتییەكان.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیران، ڕایگه‌یاند: “لە هیچ کەس و هیچ لایەنێک قبووڵ ناکەم، دەست بۆ خەڵکی کاسبکار و هەژار ببات بە شکاندنی عەرەبانە و پەلاماردان و سووکایەتی پێکردنییان لەژێر ناوی ڕێگری لە زیادەڕۆیی”.

مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر “لایەنە ئیدارییەکان ویستیان زیادەڕۆیی ڕابگرن دەبێت پلانی دیکەیان بۆ ئەو کەسانە هەبێت نانیان لەسەر ئەو ئیشەیە و هاوکارییان بکەن، شوێنێکی باشتر و گونجاوتر لەوەی خۆیان پێ بدرێت”.

پەیوەنیدر