سەگێک لە چێشتخانەیەکدا چوار هەزار دۆلاری خاوەنەکەی دەخوات

لە رووداوێکی سەیر و سەمەرەدا سەگێک لە چێشتخانەی ماڵێکدا لە ویلایەتی پێنسلڤانیای ئەمریکا چوار هەزار دۆلاری خاوەنەکەی دەخوات.

سەگەکە ناوی سیسێلە، خاوەنەکەی دەڵێت سەگێکی باشە و هەرگیز شتێکی خراپی نەکردووە.

ژنەکە بەمجۆرە باسی رووداوەکە دەکات و دەڵێت:” کاتێك چووەتە چێشتخانەکە سەگەکە بە ئاسایی وەستاوە و ئەویش هاواری بۆ هاوسەرەکەی کردووە و هەردووکیان بە بینینی دیمەنەکە تووشی شۆک بوون”.

دەشڵیت:”دوای رووداوەکە چەند جارێک هەموو پارەکەیان شۆردووەتەوە و بردوویانە بۆ بانک، بەڵام جگە لە ٥٠٠ دۆلار هەموویان وەرگرتووەتەوە.

ڤیدیۆکەی لەم بەستەرەوە ببینە…

پەیوەنیدر