پۆلیسی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

پۆلیسی سلێمانی لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینییەوە، هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، خۆیان بەدور بگرن لەتەقەكردن و هەر سەرپێچییەكی یاسایی تر.

پۆلیسی سلیمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، دڵنیایی دەدەین بەهاووڵاتیان، کە هەموو رێكارێكی پێویستمان بەدانانی مەفرەزە لەسەرجەم شەقام و كۆڵانەكان گرتۆتەبەر، بۆ پاراستنی سەرو ماڵیان و بەڕێكردنی پشوویەكی ئارام بۆ هەمووان.

جەختیشیکردۆتەوە، داوا لەهاووڵاتیانی خۆشەویست دەكەین خۆیان بەدور بگرن لەتەقەكردن و هەر سەرپێچییەكی یاسایی تر، چونكە مەفرەزەكانمان لەسەرجەم شوێنەكان بڵاوەپێکراوە، و دەستبەجێ‌ كەسی سەرپێچیكەر دەستگیردەكرێت و ڕوبەروی یاسا دەكرێتەوە.

پۆلیسی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیانیش دەکات وەك چۆن هەمیشە هاوكاری هێزە ئەمنییەكان بون، ئێستاش ئاوا هاوكاریانبن و لەكاتی بەدیكردنی هەر ڕوداوێكی نەخوازراودا پەیوەندی بەهێڵە گەرمەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە بكەن (104 بەشی پۆلیسی فریاكەوتن ، 105 بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ) .

پەیوەنیدر