عێراق بیمەی کۆمەڵایەتی بە دوو ملیۆن و 159 هەزار خێزان دەدات

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق دەستیکرد بە دابەشکردنی بیمەی کۆمەڵایەتی مانگی 12، کە زیاتر لە دوو ملیۆن و 159 هەزار خێزان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕایگەیاند، دەستەی چاودێری کۆمەڵایەتی دەستی بە دابەشکردنی بیمەی کۆمەڵایەتی زیاتر لە دوو ملیۆن و 159 هەزار خێزان کرد کە بڕەکەی دەگاتە زیاتر لە 470 ملیار دینار.

ڕوونیشیکردەوە، ملیۆنێك و 576 هەزار لەو خێزانانەی بیمەی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە پیاو بەڕێوەیان دەبات و زیاتر لە 381 ملیار دیناریان بۆ تەرخان کراوە، هەروەها 576 هەزاریشیان ژن سەرپەرشتییان دەکات و زیاتر لە 88 ملیار دینار وەردەگرن.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی جەختیشیکردەوە لە جێبەجێکردنی پلانی حکومەت بۆ هاوکاریکردنی ئەو خێزانانەی لە خوار هێڵی هەژارییەوەن.

پەیوەنیدر