هەولێر.. درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خرایە خوارەوە

دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، لە نزیک گوندی ئاشۆکانی سەر بە ناحیەی بەحرکە لە پارێزگای هەولێر، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە لایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە خرایە خوارەوە و هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.

دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردووەتەوە، بەگوێرەی زانیارییەکان ئەمشەو چوارشەممە 27ی کانوونی یەکەمی 2023 کاتژمێر 19:50، لە نزیک گوندی ئاشۆکانی سەر بە ناحیەی بەحرکە لە پارێزگای هەولێر، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە لایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە خرایە خوارەوە.

دژەتیرۆری کوردستان دەشڵێت: درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە.

پەیوەنیدر