“زیادەڕۆیی سەر شەقام و شۆستەکان لابەرن با زەرەرمەند نەبن”

لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە تیمە گەڕۆکەکانی شارەوانی سلێمانی دەستدەکەن بە لابردنی زێدەڕۆییەکانی سەر شەقام و شۆستەکان.

ئەمڕۆ سێشەممە، عوسمان عارف، لێپرسراوی بەشی زیادەڕۆیی لە شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی نوێوە تیمە گەڕۆکەکانی شارەوانی دەستبەکاردەبن بۆ لابردنی ئەو زیادەڕۆییانەی کراونەتە سەر شەقام و شۆستەکان.

داواشی لەو هاووڵاتییانە کرد کە “شەقام و شۆستەکانیان داگیرکردووە” زیادەڕۆییەکان لابەرن، بۆ ئەوەی زەرەرمەند نەبن.

عوسمان عارف ئەوەشی خستەڕوو کە هاووڵاتییان دەتوانن لە کاتی بینینی زێدەڕۆیی بۆ سەر شەقام و شۆستەکاندا، شارەوانی ئاگاداربکەنەوە بۆ ئەوەی تیمەکانی لابردنی زێدەڕۆیی ڕێکاری پێویست بگرنەبەر.

بۆ بینینی لێدوانەکە کلیك لێرە بکە:

پەیوەنیدر