گەرمیان؛ لەڕووداوێكی هاتووچۆدا باوكێك گیانی لە دەستداو كوڕەكەشی بریندارە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت ، لە ڕووداوێكی پێكداداندا لەنێوان ئۆتۆمبیلێك و ماتۆرسكیلێكی سێ تایە سەرنشینێك گیانی لەدەستدا و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش بە بڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24 هاتووچۆ بەندكراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە 18ی 12ی 2022 لەسەر ڕێگای كەلار-ناحییەی ڕزگاری ڕووداوێكی هاتووچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێك لەجۆری تۆیۆتا و ماتووسكیلێكی سێ تایە ڕوویدا.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لە ئەنجامدا سەرنشینی ماتوورسكیلەكە بەناوی (حەیدەرمحەمەد عەلی) لەدایكبووی 1967 دانیشتووی ناحییەی ڕزگاری گیانی لەدەستدا و كوڕەكەشی، كە شۆفێری ماتوورسكیلەكە بووە برینداربوو.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە لە ئێستادا لە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار چارەسەری پێویست بۆب ریندارەكە كراوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24 هاتووچۆ بەندكراوە.

پەیوەنیدر