Refresh

This website news.xelk.org/5278/18/ is currently offline. Cloudflare's Always Online™ shows a snapshot of this web page from the Internet Archive's Wayback Machine. To check for the live version, click Refresh.




ئاسایشی گەرمیان؛ باندێكیان بە تۆمەتی دزینی ئاژەڵ دەستگیركرد

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، باندێك بە تۆمەتی دزینی چەند ئاژەڵێك دەستگیركرد، كە تۆمەتبارەكان بە رەگەز كوردن و دانیشتووی كەلارن، تۆمەتباری سەرەكی رووداوەكەش خۆیشی ئیشی كڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ دەكات.

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەكانی هێزەكانیان لە پێناو پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتیان و دەستگیركردنی تۆمەتباران و ڕادەست كردن و ڕووبەڕوو كردنەوەیان بە دادگا، باندێكیان بە تۆمەتی دزینی چەند ئاژەڵێك دەستگیركرد.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە تۆمەتباری سەرەكی رووداوەكە خۆیشی ئیشی كڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ دەكات لە مەیدانی ئاژەڵان و جێگەی بە خێوكردنی ئاژەڵی هەیە.

دەقی راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان:
هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان باندێكی دزیكردنی دەستگیركرد.
لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەكانی هێزەكانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لە پێناو پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان و دەستگیركردنی تۆمەتباران و ڕادەست كردن و ڕووبەڕوو كردنەوەیان بە دادگا .
لە بەرواری 15/12/2022 هاوڵاتی محمد احمد محمد كاری ئاژەڵداری دەكات لە مەیدانی ئاژەڵانی ڕزگاری سەردانی بنكەی ئاسایشی ڕزگاری كرد بە مەبەستی سكاڵا تۆمار كرد كەوا شەوی 14-15/12/2022 لە مەیدانی ئاژەڵان 13 سەر ئاژەڵی (كاوڕ)ی لێ دزراوە .
دەست بەجێ هێزەكانمان لەبنكەی ئاسایشی ڕزگاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان دەستیان كرد بە كۆكرنەوەی زانیاری و چاودێری كردنی ورد لە ڕێگەی كامیرەكانی چاودێرییەوە لە بەرواری 16/12/2022 توانرا (5) پێنج تۆمەتبار بە تۆمەتی دزینی ئەو ئاژەڵانە دەستگیر بكرێن، تۆمەتبارەكان بە ڕەگەز كوردن و دانیشتووی كەلارن. تۆمەتباری سەرەكی خۆیشی ئیشی كڕین و فرۆشتنی حەیوان دەكات لە مەیدانی ئاژەڵان جێگای بە خێوكردنی ئاژەڵی هەیە.
لە لێكۆلینەوەی سەرەتاییدا تۆمەتبارەكان دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە كە لە كاتژمێری (8)ی شەوی 14-15/12/2022 ئەو (13)سانزە سەر ئاژەڵەیان لە مەیدانی ئاژەڵەكان دزیوە و بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان تاك بردوویانە بۆ كەلار و لە باخی هاوڵاتیەكدا دانراوە .
لە كاتی گواستنەوەی ئاژەڵاندا بۆ كەلار (7) سەر لە ئاژەڵان مرداربونەتەوە لەبەر ئەوەی خراوەتە ناو گونی و دەمی گونیەكان بەستراوە (2) دوو كاوڕیان فرۆشتووە و (4) چوار سەریان دەستی بە سەردا گیراوە، ئەو خاوەن باخەش دەستگیركراوە كەوا ئاژەڵەكانی لادانرا بوو.
ئێستاش (6) شەش تۆمەتبار لەسەر بریاری بەڕیز داوەری لێكۆلینەوە بەپێی ماددەی (443) ی.س ڕاگیراون و دەستیش بەسەر ئەو ئۆتۆمبیلەدا گیراوە كەوا تاوانەكەی پێ ئەنجام دراوە لێكۆلینەوەش لە گەڵ تۆمەتباران بەردەوامە .

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان

پەیوەنیدر