ڕەشەبا كۆتایی دێت و شەپۆلێكی بەفر و سەرما هەرێم دەگرێتەوە

بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، ئەم شەپۆلی وشكە سەرمایەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە كۆتایی دێت و لە كۆتایی مانگیشدا شەپۆلێكی جەمسەری سەرما و بەفر ناوچەكە دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی دوو شەممە ١٩-١٢-٢٠٢٢ لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆ ئاسمانی ھەرێم بەزۆری ساماڵ و ڕوون ئەبێت لەگەڵ بوونی کەمێک ھەوری بەرز و پلەکانی گەرما بەجێگیری ئەمێننەوە.

ڕاشیگەیاند، خێرایی با لەسەرخۆ ئەبێت ٥ تا ١٥کم/س لە ئاڕاستەی باکوری ڕۆژھەڵاتەوە و کاریگەری ئەو با چالاکەی ھەیە لەناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ھەرێم سبەی پێش نیوەڕۆ کۆتایی پێدێت.

وتیشی، “بەپێی مۆدێلی GFS پێشبینی ھاتنی یەکەم نزمە پاڵەپەستۆی جەمسەری بە شەپۆلێکی سەرما و بەفر بارین لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەدا دەكەین”.

پەیوەنیدر