لە ڕووداوێکی تەقەکردندا دوو هاووڵاتی بوونە قوربانی

لە ڕوواوێکی تەقەکردندا دوو هاووڵاتی بوونە قوربانی و بە پێی زانیارییەکان ڕووداوەکە بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە.

ئەمڕۆ هەینی لە ڕووداوێکی تەقەکردندا هاووڵاتییەك لە ناحیەی چوارقوڕنەی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین کوژراو و یەکێکی دیکەش بە سەختی برینداربوون.

بریندارەکەش دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان دەربارەی ڕووداوەکە دەستپێکردووە کە بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی بووە.

پەیوەنیدر