جیاکردنەوەی دەنگەکان لە کەرکووك دەستیپێکرد

جیاکردنەوە و ژماردنی دەستیی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك دەستیپێکرد.

ئۆفیسی کەرکووكی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە بنکەی وردبینی کە دەکەوێتە کۆگاکانی وەزارەتی بازرگانییەوە، دەستیان کرد بە جیاکردنەوە و ژماردنی دەستیی دەنگەکان.

ڕۆژی سێشەممە، کۆمسیۆن ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ڕاگەیاند و ئەنجامی دەنگدانەکە لە کەرکووك بەم شێوەیە بوو:

هاوپەیمانی کەرکووك هێز و ئیرادەمانە (یەکێتی) 139 هەزار و 373 دەنگ.

هاوپەیمانی عەرەبی 98 هەار و 174 دەنگ

بەرەی تورکمانی 72 هەزار و 281 دەنگ

پارتی دیموکراتی کوردستان 46 هەزار و 749 دەنگ

هاوپەیمانیی عروبە 46 هەزار و 65 دەنگ

بەهۆی پەرتەوازەیی هێزە کوردستانییەکان، کورد زیاتر لە 30 هەزار دەنگی بەفیڕۆ چوو و کە ئەوەش بەس بوو بۆ ئەوەی ژمارەی کورسییەکانی لە حەوتەوە ببێت بە هەشت و زۆرینەی پێویست بۆ دەستخستنەوەی پۆستی پارێزگار بەدەستبهێنیت، بەڵام ئێستا مەترسی هەیە لەوەی عەرەب و تورکمانەکان هاوپەیمانییەك پێکبهێنن و لەو ڕێیەوە پۆستی پارێزگاری کەرکووك لەدەستیاندا بمێنێتەوە.

پەیوەنیدر