شەپۆلێكی بارانی بەلێزمە هەرێم دەگرێتەوە و چەم و كانیاوەكان دەبووژێنێتەوە

 

دیاردەی (ئێل نینۆ) بەتەواوی دەستبەکاردەبێت و کاریگەری دەست پێدەکات بەڕێژەی 100% و لەشەپۆلی داهاتووەوە کاریگەری بۆ سەر ناوچەکانی هەرێم و دەورووبەری گەورەیە و دەبێتە هۆی دروست بوونی گۆڕانکاری گەورەی کەشوهەوا لەسەر ناوچەکە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، لە ئێستادا تۆپەڵە هەوایە شێدارە مەداریەکە لەخۆرئاواوە لەجوڵەدایە بەرەو خۆرهەڵات بەشێکی دەگاتە سەر دەریای سوور و ناوەڕاست، کەئەمەش شەپۆلی هەردوو دەریا بەتەواوی چالاک دەکات لەداهاتوودا.

ڕاشیگەیاند، لەمەودای 22 ی ڕۆژانی داهاتوو تا ڕۆژی 25 ی ئەم مانگە شەپۆلێکی بەهێزی دابارین ڕوو دەکاتە ناوچەکانمان و سوپاس بۆ خودا شەپۆلەکە تادێت بەرەو باشتر بوونی زیاتریش دەچێت ئەویش بەهۆی کارتێکردنی ئەو شێیە و ناوچەی پەستان بەرز و وشک دوردەخاتەوە لەهەرێم و دەورووبەری بەمەش ڕێ بۆ هاتنی شەپۆلەکان و هەور تەواو دەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی بەردەوام بوونی ئەو شێیە مەداریە ناوچەی ئیستوایی ئەگەری زۆرە لەکۆتایی مانگ و بەولاوە شەپۆلێکی تری بەهێز ڕوو بکاتەوە ناوچەکە .

وتیشی، “پشت بەخوا لەم شەپۆلانەی داهاتوودا بەشێکی زۆری کانیاو و چەمەكان دەژێنەوە لەکوردستان و هەمیشە ئەو شەپۆلە بەهێزانە هۆکارن بۆ ژیانەوەی کانیاو و چەم و زیاد بوونی ئاوی ژێر زەوی و سەر زەوی”.

 

پەیوەنیدر