مووچەی پێنج وەزارەت دابەش دەکرێت

ئەمڕۆ پێنج وەزارەتی دیکە مووچەی مانگی ئەیلولی ڕابردوو وەردەگرن.

بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە، ڕۆشنبیری، کارەبا، خوێندنی باڵا و شارەوانی دابەش دەکرێت.

بڕیارە سبەینێش بە سەرۆکایەتییەکان و خانەنشینی پێشمەرگە، دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ کۆتایی بێت.

پەیوەنیدر