تەرانە عەلی دۆستی “شەهرەزاد” دەستگیركرا

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە ئەكتەری سەرەكی درامای شەهرەزاد لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستگیركرا.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە لە چوارچێوەی هەڵمەتی دەستگیركردنی چالاكوانان و ناڕازییانی خۆپیشاندانەكانی ئێران، هێزە ئەمنیەكان “تەرانە عەلی دۆستی”ئەكتەری سەرەكی درامای شەهرەزاد دەستگیركرا.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە هێزەئەمنییەكان چوونەتە سەر ماڵەكەیی و كەلوپەلی تایبەتییان پشكنی وە و دواتر دەستگیریان كردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، تەرانە عەلی دۆستی ماوەیەك لەمەوبەر بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەكانی ئێران وێنەیەكی خۆی بەبێ سەرپۆشی زۆرەملێ بە پۆستەری “ژن، ژیان، ئازادی” بڵاوكردەوە.

پەیوەنیدر