شاندی هەرێم و عێراق لە کۆبوونەودان

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەربارەی سیاسەتی گومرگی و هەموارکردنەوەی یاسای دەروازە سنوورییەکان کۆبوونەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، کۆبونەوەی هاوبەشی نێوان شاندی باڵای هەرێمی کوردستان و عێراق لە بەغدا دەستیپێکرد.

شاندی هەرێم لە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی بەڕێوەبەری گشتی گومرگ و ژمارەیەك ڕاوێژکار پێکهاتووە و شاندی باڵای حکومەتی عێراقیش بەسەرۆکایەتی محەمەد تەمیمی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان و ئامادەبوونی وەزیرانی ناوخۆ، ئاوەدانکردنەوە، داد و خوێندنی باڵا بەشدارە.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە لە کۆبوونەوەکەدا دەربارەی پرسی سیاسەتی گومرگی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەموارکردنەوەی یاسای دەروازە سنوورییەکان و چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکان گفتوگۆ دەکرێت.

پەیوەنیدر