بەمشەوە شاندی باڵای حکومەتی هەرێم گەیشتە بەغدا

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر سیاسەتی گومرگی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەموارکردنەوەی یاسای دەروازە سنوریەکان گەیشتە بەغدا.

وەزارەتەکە بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٣/١٢/١٠ شاندی باڵای هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوون لە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆو ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری و شاندی یاوەریان گەیشتنە شاری بەغداد.

لەبارەی ئامانجی سەردانەکەوە وەزارەتی دارایی دەشڵێت:” ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر سیاسەتی گومرگی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەموارکردنەوەی یاسای دەروازە سنورییەکان”.

پەیوەنیدر