محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: بەرپرسانی پارتی و یەکێتی ئاگایان لە مووچەخۆری هەرێم نییە

 

سەرۆکی‌ پارتی‌ سۆسیال دیموکراتی‌ کوردستان رایگەیاند، بەرپرسەکانی‌ یەکێتی‌ و پارتی‌ لە بەغدا پۆستیان وەرگرتووە و مووچە وەردەگرن و ئاگایان لە خەڵک نییە، کە سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.

محەمەد حاجی‌ مەحمود، سەرۆکی‌ پارتی‌ سۆسیال دیموکراتی‌ کوردستان ڕایگەیاندووە، دەبوو یەکێتی‌ و پارتی‌ بەو بێهێزییە بەشداری‌ حکومەتیان نەکردایە و لە جیاتی‌ وەرگرتنی‌ پۆست و پارە و دەسەڵات بەرگرییان لە مافەکانی‌ خەڵک بکردایە.

ڕاشیگەیاندووە، بەرپرسانی پارتی و یەکێتی لە بەغدا پۆستی گەورەیان وەرگرتووە و هەموو مانگێک لە کاتی خۆیدا مووچەکانیشیان لە بەغدا وەردەگرن، بەڵام ئاگایان لە مووچەخۆری هەرێم نییە، کە سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.

ساڵی 2023 بەرەو كۆتایی دەچێت و هێشتا مووچەی 4 مانگی ئەمساڵ دابەش نەكراوە، بەرپرسانی حكومەت و حزبە دەسەڵاتدارەكانیش هەر دەمەی لێدوانێك لەسەر پێدانی مووچە دەدەن لەكاتێكدا چەندین پۆستی باڵایان لە بەغدا هەیە و هیچ هەڵوێتسێكی یەكلاكەرەوەیان بۆ مووچەی خەڵكی هەرێم بەرامبەر بەغدا ڕانەگەیاندووە.

پەیوەنیدر