بوومەلەرزەیەكی نزیك 8 پلە وڵاتێكی هەژاند و هۆشداری تسونامی لە 4 وڵات دەدرێت

 

ئەمشەو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٦ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە کەناراوەکانی دوورگەی مینداناو لە فلیپین ڕوویدا و هۆشدارییەکانی “ئەگەری تسونامی” لە ٤ وڵاتدا دەدرێت.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (سكای نیوز) بوومەلەرزەکە کاتژمێر ١٠:٣٧ خولەکی شەوی شەممە بەکاتی ناوخۆ ڕوویداوە و قوڵاییەکەی گەیشتووەتە ٣٢ کیلۆمەتر.

سەنتەری هۆشداری تسونامی زەریای هێمن ڕایگەیاندووە، “بە پشتبەستن بە هێز و شوێنەکەی، پێشبینی دەکرێت شەپۆلی تسونامی ( فلیپین، ئەندەنوسیا، مالیزیا و پالاو) بگرێتەوە.

پەیوەنیدر