بەدەستخستنی وزەی پاک بۆتە کاری لە پێشینەی وڵاتان

زیاتر لە 60 وڵات کار بۆ دابینکردنی وزەی پاک دەکەن

ئاژانسی رۆیتەرز سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ دابینکردنی وزەی پاک لەپێناو پاراستنی ژینگە و کەمکردنەوەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن، هەر یەکە لە ئەمریکا و ئیمارات و یەکێتیی ئەوروپا سەرقاڵی ئیمزاکردنی گرێبەستێکی نوێن.

هاوکات دەیان وڵاتی جیهان هەر لە وڵاتانی پێشکەوتووەوە تاکو وڵاتانی هەژار، داوایانکردووە لە گرێبەستەکە بەشدار بن و لە دابینکردنی وزەی پاکدا پشکیان هەبێت.

هەروەک ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژەی پێکردووە، بڕیارە لەو گرێبەستەدا هەوڵ بۆ دابینکردنی وزەی پاک بدرێت و پشت بکرێتە ئەو سەرچاوانەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە هەوادا زیاد دەکەن. وەک نەوت و خەڵوزی بەردین و غاز.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، دانوستانەکان لەگەڵ وڵاتانی بەهارات (هیندستان) و چین دەستی پێکردووە بۆ ئەوەی ببنە لایەنێک لەو گرێبەستە نوێیە و چیتر خەڵوزی بەردین لە پیشەسازیدا بەکارنەهێنن.

پەیوەنیدر