چۆن بەبێ نەشتەرگەری چارەسەری بەردی زراو دەکرێت؟

فرمانی زراو بریتییە لە هەرسکردنی خواردن و بەهۆی زراوەوە لەش هێز وەردەگرێت لەو چەورییانەی دەیخۆین، بۆیە ئەوەی بەردی زراوی هەیە پێی دەڵێین، چەوری مەخۆ نەوەك ژان بگری.

زراو لە جگەر دەردەچێت و دەرژێتە ریخۆڵە باریكە لە بەشی دووەمی دوانزە گرێ، كە ئەویش بەشی یەكەمی ریخۆڵە باریكەیە.

كاتێك نەخۆش بەردی دەبێت لە كیسەی زراو ئێمە تەنها كیسەی زراو لادەبەین، بەڵام نەخۆش زراوی دەمێنێت و پێویستە ئەو هەڵەیە ڕاست بکرێتەوە کە پێیوایە زراو نەماوە.

هاوکات، نەخۆش بەردی نەبێت باشە، بەڵام بەردی زراو بچووك بێت خراپترە لە بەردی زراوی گەورە و ئەوەش پێچەوانەی گورچیلەیە

بەردی زراو یەکێکە لە کێشە و گرفتە تەندروستییە باوەکان کە زۆر جار بەهۆی هۆکارە بۆماوەییەکان یان خۆراکی ناتەندروستەوە، زراو تووشی هەوکردن دەبێت و لەئەنجامی ناڕێکی کارکردنی بەردی زراو دروست دەبێت.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی ” webteb” دا ئاماژە بە ئەو خواردنەوە و ئەو خۆراکانە کراوە کە بەردی زراو دەتوێننەوە.

بەگوێرەی ئەو بابەتەی ماڵپەڕەکە بڵاوی کردووتەوە هەندێک خواردن و خواردنەوە هەن کە یارمەتیدەرن لە کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی بەردی زراو و باشترکردنی تەندروستی کۆئەندامی هەرس بەگشتی بەشێوەی خوارەوە خراونەتەڕوو:

یەکەم: سەوزە و میوەکان بە شێوەیەکی گشتی سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ و ڤیتامین و کانزاکانی وەک: ڤیتامین سی و کالیسیۆم و ڤیتامین بی، کە یارمەتیدەرە لە باشترکردنی تەندروستی میزڵدان و ڕزگاربوون لە بەرد.

دووەم: خواردنەوەی بڕێکی پێویست لە ئاو کاریگەری هەیە بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی بەرد یان ڕزگاربوون لە بەردی زراو و ئەو گرفتە تەندروستیانەی تووشی ئەو ئەندامە دەبن.

سێیەم: سرکەی سێو و ئاوی سێو یارمەتیدەرێکی باشن بۆ ئەوەی بەردی زراو بتوێنێتەوە.

چوارەم: پێکهاتەکانی ناو چای سەوز بەگشتی سوودی تەندروستی زۆری هەیە هەروەها یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لە بەردی زراو.

پەیوەنیدر