سبەینێ کێ دەچێتە شوێنی حەلبوسی؟

سبەینێ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت و سوننەکانیش رێککەوتن لەکۆبوونەوەی سبەینێدا، بە کۆدەنگی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق ھەڵبژێرن و بەگوێرەی زانیارییەکانیش د. مەحمود مەشهەدانی زۆرترین چانسی هەیە بۆ ئەوەی ئەو پۆستە وەربگرێت.

خەمیس خەنجەر، سەرۆکی حیزبی سیادە و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ھاوپەیمانی تەقەدوم بەئامادەبوونی ٦٢ پەرلەمانتاری سوننە کۆبوونەوە.

بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمانی عێراق، هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان و ھەمواری یاسای کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان دوو بڕگەی سەرەکی کۆبوونەوەکەن.

بەپێی زانیارییەکان دوو پەرلەمانتاری سوننە کە پێکھاتوون لە مەحمود مەشھەدانی و سالم عیساوی رۆژی چوارشەممە خۆیان دەپاڵێون بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە و ئەگەر ماڵی سوننە بگەنە رێککەوتن، لەکۆبوونەوەکەی رۆژی چوارشەممەدا ئەو پرسە یەکلادەکرێتەوە.

پەیوەنیدر