یەکێک لە بریندارانی ڕووداوەکەی هوانە گیانی لە دەستدا

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شۆڕشی فێرکاری لە سلێمانی ڕایگەیاند، لە رووداوی تەقەکردنەکەی ناوچەی پیشەسازی ھوانە لە سلێمانی پێنج کەس برینداربوون ، بەڵام بە داخەوە برینی یەکێکیان سەخت بووە و گیانی لەدەستدا.

ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە مێردمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵانە، و یەکێکی تریش لە بریندارەکان باری تەندروستی ناجێگیرە و لەژێر نەشتەرگەرییدایە،

ئاماژەی بەوەشکرد، سێ بریندارەکەی دیکە تاڕادەیەک باری تەندروستییان جێگیرە.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناوچەی  هوانە لە سلێمانی لە ئاکامی دەستڕێژی گولە و تەقەکردندا، پێنج کەس برینداربوون، کە یەکێک لە بریندارەکان مێردمنداڵێک بوو، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

پەیوەنیدر