رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

لە روونکرندەوەیەکدا ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان چەند وتەیەک بەناوی ئەوانەوە ڕەت دەکەنەوە و دەڵێن” بە هیچ شێوەیەک باسمان لە هیچ ژمارەیەک نەکردووە کە لە کوردستان ئایینی خۆیان گۆڕی بێت”.

ئاماژە بەوەشدراوە، لە هەرێم هیچ سەرژمێرییەک ئەنجام نەدراوە بۆ ئەوەی ژمارەی دانیشتووان پێکهاتەکان بە فەرمی بزانرێت و ئەو ژمارانەی کە بڵاویش دەکرێنەوە فەرمی نین، بەڵکو پێڕەوانی ئایینەکان خۆیان بڵاویان دەکەنەوە.

ڕاشیگەیاند، ئێمە هەمیشە بە شانازییەوە دەڵێین هەرێمی کوردستان تاکە شوێنە کە تیایدا هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیی و مەزهەبییەکان بە ئازادی دەژین مافەکانیان بەپێی یاسا پارێزراوە.

ڕوونکردنەوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، لەرووی ئیدارییەوە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێکهاتە ئایینیەکانی (ئێزدی، كریستیان، جوو، كاكەیی، زەردەشتی، بەهائی، سابیئە مەندائی) نوێنەرایەتییان هەیە، لەلایەکی دیکەو بەڕێوەبەرایەتی (پێکەوەژیانی نێوان ئایینەکان) دامەزراوە بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندیی نێوان گشت پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان لە چوارچێوەی سیاسەتی یەکسانی کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیڕەوی دەکات.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ماڵپەڕەکانیشەوە پابەندبن بە ئیتیکی ڕۆژنامەوانی لە گەیاندنی هەواڵ و زانیاری بە شێوەیەکی دروست و ورد.

یاسای کاری ڕۆژنامەوانی روون و ئاشکرایە لەم روانگەیەوە، لە هەمان کاتدا بوونی یاسایەک بۆ رۆژنامەنووسی ئەلیکتڕۆنی بە گرنگ دەزانرێت بە مەبەستی رێکخستنی ئەم بوارە.

پەیوەنیدر