عێراق لە دووڕیانی فەوزا و ئارامی!

هەڵشۆ عەبدولفەتاح- شارەزای بواری هەڵبژاردن

ژمارەی دەنگدەران، لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ١٠ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢١ بەپێی ئاماری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە بریتییە لە (٢٢.١١٦.٣٦٨) بیست‌ و دوو ملیۆن‌ و سەد و شانزە هەزار و سێ سەد و شەست‌ و هەشت كەس مافی دەنگدانیان هەبووە.

ژمارەی دەنگدەر (٩.٦٢٩.٦٠١) نۆ ملیۆن ‌و شەش سەد و بیست ‌و نۆ هەزار و شەش سەد و یەك كەس دەنگیداوە، بەمپێیە، ڕێژەی بەشداری هەڵبژاردن دەكاتە ڕێژەی ٤٣.٥٤٪ ڕێژەی كورسی بەدەستهاتوو بەمشێوەیە بوو:ـ

یەكەم: كوتلەی سەدری ٧٣ كورسی

دووەم: تقدم ٣٧ كورسی

سێیەم: دەوڵەتی یاسا ٣٣ كورسی

چوارەم: پارتی دیموكراتی كوردستان ٣١ كورسی

پێنجەم: هاوپەیمانی فەتح ١٧ كورسی

شەشەم: هاوپەیمانی كوردستان ١٧ كورسی

حەوتەم: عەزم ١٤ كورسی

هەشتەم: كۆی ئەو حزبانەی یەك كورسیان هێناوە ١٧ كورسی.

نۆیەم: نەوەی نوێ ٩ كورسی

دەیەم:بزوتنەوەی ئمتیداد ٩ كورسی

یانزەیەم: ئیشراق كانون ٩ كورسی

دوانزەیەم: هاوپەیمانی تەصمیم ٥ كورسی

سیانزەیەم: هاوپەیمانی عقد نیشتمانی ٤ كورسی

چواردەیەم: هاوپەیمانی قوی دەوڵەتی نیشتمانی ٤ كورسی

پانزەیەم: بزوتنەوەی بابلیۆن ٤ كورسی

شانزەیەم: بزوتنەوەی حسم چاكسازی ٣ كورسی.

هەڤدەیەم: كۆی كاندیدی سەربەخۆ: ٤٣ كورسی

هەژدەیەم: هاوپەیمانی جماهیرنا هویتنا ٣ كورسی.

گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی كوتلەی سەدری بوو، بایكۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی كرد و لە دەرەوەی پەرلەمانە، ئێستا لە پاش بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی بە لادان ‌و وەرگرتنەوەی ئەندامێتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە محمد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەپێی ڕاگەیاندراوی خۆیان بایكۆتی حكومەت‌ و پەرلەمانیان كردووە.

ئێستا پەرلەمانی عێراق دوو گەورەترین كوتلەی لە دەرەوەن، ئەوانیش سەدرییەكان‌ و تقدم  بە٧٣ كورسی و بە ٣٧ كورسی.

پرسیاری سەرەكی ئەوەیە ئایا حكومەتی عێراق دەتوانێت بەو هێزە سیاسیانەی لە حكومەت ماون بتوانێت بەردەوام بێت‌ و لەسەر پێی خۆی بوەستێت؟ یان عێراق ڕووەو ئاڵۆزی‌ و ناسەقامگیری دەڕوات ‌و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان‌ و پەرلەمانی كوردستانیش لەم نێوەدان دەبێتە قوربانی؟ لەگەڵ زۆر شتی ‌و دیكە و گۆڕانكاری گەورە.

 

پەیوەنیدر