نرخی نەوت بەرزبووەوە

 

دوای دابەزینی نرخەكەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ئه‌مڕۆ نەوت لە بۆرسەی جیهانی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی كه‌می به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته‌وه‌ سه‌رو 80 دۆلار.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 10ی تشرینی‌ دووه‌می‌ 2023، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌ 80 دۆلار و 40 سه‌نته‌ و بەڕێژەی 0.45% بەرزبۆتەوە، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 79 دۆلار و 60 سه‌نت بوو.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 76 دۆلار و 4 سه‌نته و بەڕێژەی 0.38‌، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 75 دۆلار و 40 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

پەیوەنیدر