بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەختی کەمکردەوە

بە بەراورد بە دوێنی، بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەختی کەمکردەوە و نرخەکەی لە بازاڕدا بە بەرزیی ماوەتەوە.

ئەمڕۆ چواشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، 225 ملیۆن و 801 هەزار و 357 دۆلاری خستووەتەڕوو کە 197 ملیۆن و 651 هەزار و 357 دۆلاری حەواڵە و 28 ملیۆن و 150 هەزاری بە نەخت بووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوێنی بڕی فرۆشی نەخت 37 ملیۆن و 750 هەزار دۆلار بوو.

بە هۆی ئەوەی بانکی ناوەندی بڕی پێویستیی دۆلار ناخاتە بازاڕەوە، نرخەکەی بە بەزریی ماوەتەوە و ئەمڕۆش 100 دۆلار لە سەروو 163 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

پەیوەنیدر