شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات



فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، کە شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەچێتە بەغدا و لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆدەبێتەوە.

لە بارەی سەردانەکەوە پێشەوا هەورامانی،وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، سەردانەکە بۆ هەماهەنگی، دەرخستن و خستنەرووی ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە.

هەروەها ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند:”هیوادارین هەڵبژاردن لەو وادەیەی بۆی دیاریکراوە واتە ٢٥ی شوبات بەڕێوەبجێت”.

پەیوەنیدر