سیروان بارزانی: بڕیاری سزادانی کۆڕەک تیلیکۆم کاتییە و چارەسەری دەکەین

بەڕێوەبەری کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لەبارەی سزادانی کۆمپانیاکەوە روونکردنەوە دەدات و دەڵێت:”بڕیاری سزادانەکەی ناڕەوایە و بڕیارێکی کاتییە، هەوڵەکانیشیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە چڕکردووەتەوە”.

سیروان بارزانی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە سەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکان لە دەرەوەی دەسەڵاتەکانی مامەڵە دەکات و رێکارەکانیشی بەرامبەر کۆڕەک تیلیکۆم ناڕەوان و جێگەی نیگەرانین.

ئاماژەی بەوەشکرد، دۆسیەی سزاکانی سەر کۆڕەک تیلیکۆمی رادەستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە و داوایکردووە حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بێلایەن پێکبھێنن و ئەوانیش ئامادەن ھەر قەرزێک کە لەسەریانە خەرجی بکەن، لەبەرامبەریشدا دەبێت مافەکانیان پێبدرێت.

“ھەوڵێک ھەیە بۆ شکاندنی کۆڕەک تیلیکۆم کە حەوت ملیۆن بەشداربووی لە وڵاتدا ھەیە، جەختیشیکردەوە بڕیاری سزادانی کۆمپانیاکەی کاتییە و لە ھەوڵی بەردەوامدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە” بەڕێوەبەری کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم وای وت.

پەیوەنیدر