نرخی نەوت لە 80 دۆلار نزیكدەبێتەوە

نرخی نەوت بەهۆی كەمبوونەوەی گەیشتنی نەوت بە بازاڕەكان و سوككردنی پێوەندەكانی نەهێشتنی كۆرۆنا لە چین كە گەورەترین هاوردەكاری نەوتە لە جیهاندا، ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.


ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی برێنت بە بڕی 90 سەنت و بە ڕێژەی 1.15% بەرزبوونەوە و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 78.89 دۆلار، بە هەمان شێوە گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی ئەمریكایی خۆرئاوای تكساس بە بڕی 67 سەنت و بە ڕێژەی 0.92% بەرزبوونەوة و نرخی بەرمیلێكی بە 73.84 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

لەم چەند ڕۆژەی دواییدا نرخی نەوت پاشەكشەكردنێكی بەرچاوی بەخۆوەبینی و نرخی نەوتی خاوی ئەمریكایی خۆرئاوای تكساس نزمترین ئاستی لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا تۆماركرد.

 

پەیوەنیدر