ئومێد سەباح: خشتەی مووچە رادەگەیەنرێت

سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “دوێنی وەزیری دارایی عێراق فەرمانی داوە بە بانکی ناوەندی بۆ ناردنی 700 ملیارەکەی هەرێمی کوردستان، بڕیارە سبەی بەشێکی پارەکە بێت و بەشەکەی دیکەش ڕۆژی یەکشەممە بنێردرێ.”

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “وەزارەتی دارایی خەریکی ئامادەکاریین، سبەی پێنجشەممە، یان ڕۆژی شەممە خشتەی مووچە ڕادەگەیەندرێت و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.”

ئەوە لە کاتێكدایە ئەمڕۆ چوارشەممە پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ وەزیری دارایی قسەی کردووە پێی وتوە هەفتەی داهاتوو مووچە دابەشدەکرێت.

پەیوەنیدر