11 تەرمی جەنگی داعش لە موسڵ دۆزرانەوە

پاش تێپەڕبوونی شەش ساڵ بەسەر کۆتاییهاتنی جەنگی داعش، 11 تەرم لە ژێر داروپەردووی خانووە ڕووخاوەکانی موسڵ دۆزرانەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، تیمی گەڕان و ڕزگارکردن سەر بە بەڕێوەبەرایەتی فریاکەوتنی موسڵ ڕایگەیاند 11 تەرمیان لە ناوچەی مەیدانی موسڵ دۆزییەوە و پاشان ڕادەستی پزیشکی دادی کران.

مانگی ئەیلولی ڕابردووش فەرمانگەی تەندروستی موسڵ ڕایگەیاند پێنج هەزار و 244 تەرمیان لە ژێر داروپەردووی ئەو ناوچانە دەرهێناوە کە بەهۆی جەنگی داعشەوە کاول بوون.

ساڵی 2014 ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستی بەسەر موسڵدا گرت و پاش جەنگێکی وێرانکەر لە ساڵی 2017دا شارەکە ڕزگار کرا.

ڕێکخراوە مرۆییەکان مەزەندە دەکەن تا ئێستا تەرمی 700-1000 مەدەنی لەژێر داروپەردووەکان مابێت.

پەیوەنیدر