سەبەتەیەکی نوێی بەشەخۆراک دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراک/ هەولێر بڵاویکردەوە، هەندێک لە بنکەکانی دابەشکردنی بەشەخۆراک ئاگادار دەکاتەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی بەشەخۆراکی نۆیەم.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، بەرێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراک/هەولێر ئــــاگــاداری ئەو بریکارانە دەکاتەوە کە بنکەکانیان لە خوارەوە دیاری کراوە، لـــە ڕۆژی دوو شەممە بــەرواری ۳۰ / ۱۰ / ٢٠٢٣ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراکی هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکـــاری خـــۆراک و تسلیم کـــردنــــی پـــارەی لیستــی مانگی ۱۰ / ٢٠٢٣.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشداوە، بنکەکانی ناوشار کە دەبێت سەردانیان بکەن بریتین لە ٢٠١ + ٢٠٢ + ٢٠٣ + ٢٠٤ + ٢٠٥ ، هەروەها بنکە دوورەکان بریتین لە  ۲۲۲ + ٢٢٣  شەقڵاوە و هیران + هەریر و باتاس،

راشیگەیاندووە، بەشەخۆراکـــی سـەبـەتـەی نۆیەمــی ساڵــی ۲۰۲۳ لەسەر لیستی مانگی ۱۰ / ٢٠٢٣ دەدرێت.

تا ئێستا ٨ بەشە خۆراک لە هەرێم دراوە و بڕیار وایە تا کۆتایی ئەم ساڵ دوو بەشەخۆراکی تر بدرێت، واتە لە ساڵێکدا 10 بەشە خۆراک بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەکرێت.

پەیوەنیدر