سەندیکای پارێزەران: ماندوبوونی پارێزەرایەتی بەگوێرەی یاسا بەرکارەکان دیاریکراوە

سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لەبارەی فەتوایەکی یەکێتی زانایان کە دەڵێت پارێزەر ئەگەر لە دادگا کەیسێک بدۆڕێنێت و پارە وەربگرێت حەرامە روونکردنەوە دەدات و دەڵێت:” پێمان وایە لەیەک تێنەگەیشتنێک هەیە و پرسیارەکە وەکو خۆى و بە تەواوى لایەنەکانى ئەندامانى ئەنجومەنى فەتوا نەگەیشتووە”.

دوینێ سێشەممە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ئەنجومەنى باڵاى فەتواى یەکیەتیى زانایانى ئاینى ئیسلامى کوردستان، فەتوایەکی بڵاوکردەوە و وە کە ئەنجومەن بە كۆی ده‌نگی ئه‌ندامه‌كانی پێیانوابووە كه‌ وه‌رگرتنی كرێی ماندوبونی پارێزه‌رایه‌تی (أتعاب المحاماه‌) له‌و كه‌سه‌ی كه‌ هه‌موو ده‌عواكه‌ی یان به‌شێكی دۆڕاندووه‌ حه‌رامه‌و پێویسته‌ پارێزه‌ران وه‌رینه‌گرن با دادگاش دیاریبكات و پێی بدا.

لە روونکردنەوەیەکدا سەندیکای پارێزەرانی کوردستان دەڵێت:”ئێمە لە سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، پێمان وایە لەیەک تێنەگەیشتنێک هەیە و پرسیارەکە وەکو خۆى و بە تەواوى لایەنەکانى ئەندامانى ئەنجومەنى فەتوا نەگەیشتووە”.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە کە ماندووبوونى پارێزەرایەتیى بە گوێرەى یاسای پارێزەرایەتیى و یاسا بەرکارەکان دیاری کراوە، کە لە سەرچاوەى شەریعەتى ئیسلامی و عورفى کۆمەڵگاى کوردەوارییى و ياساكانى هاوشێوەى پارێزەرایەتیى وڵاتانى ئیسلامییەوە هاتووە، کە زۆرینەى موسڵمانن و پابەندن بە پرنسیپەکانى ئیسلامەوە”.

سەندیکای پارێزەران دەشڵێت:”لە رۆژانى داهاتوو لەگەڵ  سەرۆک و ئەنجومەنى فەتوا لەسەر هێڵ دەبین و بابەتەکەیان بە تەواوى بۆ ڕوون دەکەینەوە و بەرچاو ڕوونیان لەو بارەیەوە پێ ڕادەگەیەنین”.

پەیوەنیدر