سەندیکای پارێزەرانی ئیسرائیل داواکارییەک ئاڕاستەی عێراق دەکات

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، سەندیکای پارێزەرانی عێراق ئاشکرای کرد کە نامەیەکیان لە سەندیکای پارێزەرانی ئیسرائیلەوە پێگەیشتووە، کە واژۆی سەرۆکەکەیان، عەمیت بێخەر بووە و داوای کردووە “پشتیوانی لە دۆسیەکەیان بکەن”.

سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی عێراق، ئەحلام ئەللامی لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “سەرسام بووم کاتێک پەیامی سەندیکای پارێزەرانی ئیسرائیل گەیشتە دەستمان و داواکاری پشتگیریکردنی تێدابوو، نازانم ئاماژە بە چ دۆزێک دەکەن، ئایا لە ڕاستیدا خاوەنی هیچ دۆزێکن؟”

ئەحلام ئەللامی، پشتڕاستی کردەوە، وەڵامەکەی بۆ نامەکە “بەبێ سڵاو ” بووە.

لە وەڵامەکەیدا بۆ نامەکە، ئەحلام ئەللامی ڕوونی کردەوە، “پارێزەرانی عەرەبی یەکەم کەس بوون بۆ فەلەستین ڕاپەڕین و بەرگریان لە دۆزی خۆیان کرد”، جەختیشی لەوە کردەوە کە “ئەرکی پارێزەران لە عێراق بۆ ئەوەیە ئەرکی پیرۆزی خۆیان بە ڕاستگۆیی و شەرەفەوە ئەنجام بدەن”.

 

پەیوەنیدر