ئاگادارییەک لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە

پۆلیسی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە کە لە کاتژمێر ١٢:٠٠ی ئەمشەوەوە تا کاتژمێر ٤:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ هێڵی گەرمی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن (١٠٤) لەکاردەکەوێت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە بەهۆی بوونی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، لەکاتژمێر ١٢:٠٠ی ئەمشەوەوە تا کاتژمێر ٤:٠٠ی بەرەبەیانی سبەی شەممە، هێڵی گەرمی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن (١٠٤) لەکاردەکەوێت و تیمەکانمان لەهەوڵی چاککردنەوەیدان.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت: لە ئێستادا تیمەکانمان سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکانن و لەکاتی چارەسەرکردنیدا ئاگادارتان دەکەینەوە.

پۆلیسی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات لەکاتی بوونی هەر ڕووداوێکی نەخوازراودا پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن:
بەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ژمارە ١٠٥
سەنتەری ڕێکخەری پەیوەندییەکان (JCC) ژمارە ١٠٠
ئێشکگری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ژمارە
٠٥٣٣١٩٣١٤٨

پەیوەنیدر