ئیسرائیل داوایەک لە هاووڵاتیانی لە تورکیا دەکات

باڵیۆزخانەى ئیسرائیل لە تورکیا بڵاوى کردەوە، ئاسایشی هاوڵاتییانمان لە تورکیا پارێزراو نییە و هەر بۆیە داواکارین کە هاوڵاتییانى وڵاتەکەمان بە زوویى ئەو وڵاتە جێ بهێڵن.

باڵیۆزخانەى ئیسرائیل لە تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوى کردەوە، هەڕەشە و مەترسى لەسەر هاوڵاتییانى وڵاتەکەمان لە دەرەوەى وڵات بوونى هەیە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە پێناو ئاسایشیى گیانیان، داواکارین هەرچى زووە هاوڵاتییانمان تورکیا بەجێ بهێڵن و بگەڕێنەوە زێدى خۆیان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە پاش سەرهەڵدانى ئاڵۆزییەکانى نێوان حەماس و ئیسرائیل لە بەشێک لە وڵاتانى جیهان هاوڵاتییان و دیپلۆماتکارانى ئیسرائیل دەکرێنە ئامانج، بەتایبەت دوای ڕووداوەکەی نەخۆشخانەی مەعەمەدانییە کە سەدان کەس بوونە قوربانی .

پەیوەنیدر