یەكێتی مامۆستایان دوا هەڵوێستی لەسەر بایكۆت ڕاگەیاند

لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌بایكۆتی ناوه‌نده‌كانی خوێندن‌ و داوا لە مامۆستایان ‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌كات: “ئه‌گه‌ر مامۆستایان بۆ كۆبوونه‌وه‌ بانگ كران، داواتان لێده‌كه‌ین نه‌چن ‌و به‌شداری مه‌كه‌ن”.

یەکێتی ماممۆستایانی كوردستان- لقی سلێمانی لە پەیامێكدا بۆ مامۆستایان ڕایگەیاندووە، داواکارین لەبەڕێوەبەرەکان هیچ جۆرە فشارێک دروست نەکەن، چونکە دۆخی کەسمان لەکەسێکی ترمان باشترنییە، هەرجۆرە فشارێک بەواتای پشتکردنە هاوپیشەکانت لەقەڵەم دەدرێت.

ڕاشیگەیاندووە، “داواکاریمان پێدانی دوو موچەیە، کە مانگەکانی 8و 9یە، لەگەڵ دامەرراندنی وانەبێژان ‌و گەڕانەوەی پلەبەرزکردنەوە، کە مەرجی سەرەکی شکاندنی بایکۆتە”.

پەیوەنیدر