کەشناسی کاتی باران بارینی ڕاگەیاند

کەشناسی پێشبینی دەکات لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا هەرێمی کوردستان بکەوێتە ژێر نزمە پاڵەپەستۆیەکی دەریا سوور و باران ببارێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ڕۆژى سێشەممە لەسەر ناوچەکەمان باران دەبارێت.

ڕوونیشیکردەوە کە کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سوور درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان و باران لەسەر ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتیش ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک و هەولێر زیاتر دەبارێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە پێشبینى دەکرێت هەندێك کات لە سەنتەرى پاڕێزگاکاندا نمە باران ببارێت و پلەکانى گەرما بە نزیکەى (3-5) پلەى سیلیزى نزم دەبێتەوە.

بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە ڕاشیگەیاند، شەوی سێشممە، کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆکە کۆتایی دێت.

پەیوەنیدر