بەهۆی تەقینەوەی محاویلە کەسێک گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ هەینی، ماڵێک لە گەڕەکی کۆڵێن سیتی لە ناحیەی چوارقوڕنە بەهۆی تەقینەوەی محاویلەیەکی کارەباوە گڕیگرتووە و کەسێکیش بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.

بەرگری شارستانی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەدا، لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری فریاکەوتنی راپەڕێن سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە دەستی پێکردووە.

ئەوەشی خستە روو، لە ئێستادا تەرمی ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە بۆ پزیشکی دادی رانیە گوازراوەتەوە و دوای توێکاری رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی سلێمان عبدوڵایە تەمەنی ٥1 ساڵە و خێزاندارە.

پەیوەنیدر