روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو هەزار دینارەی کە ساڵانە دووجار لە موچەی مانگی حەوت و مانگی دوانزە لە فەرمانبەر دەبڕدرێت بە پێی مادەی ١٢ی یاسای رەسمی پولی ژمارە (٧١)ی ساڵی ٢٠١٢ یەو لە سەرتاسەری عیراق جێبەجێ دەکرێت نەک تەنها لە هەرێمی کوردستان=

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بۆ ڕایگشتی و سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕوون دەکەینەوە کە راویژکاری وەزارەتی دارایی لێدوانی بۆ هێچ دەزگایەکی راگەیاندن نەداوە سەبارەت بە لێبڕینی پارە لە مووچەی فەرمانبەران.

وەزارەتەکە دەشڵیت:” راوێژکاری یاسایی وەزارەتمان (د. هاوڕێ کەمال) ڕایگەیاندووە کە ئەو هەزار دینارەی ساڵانە دوو جار لە مووچەی مانگی حەوت و مانگی دوانزە لە فەرمانبەر دەبڕدرێت بە پێی مادەی ١٢ی یاسای رەسمی پولی ژمارە (٧١)ی ساڵی ٢٠١٢ یەو لە سەرتاسەری عیراق جێبەجێ دەکرێت نەک تەنها لە هەرێمی کوردستان و ئەم بابەتە نوێ نییە و ساڵانی ڕابردووش جێبەجێکراوەو پێویستی بەهیچ بڕیارێک نییە.

لە راگەیەندراوەکەدا وەزارەتەکە ئاماژەبەوەدەکات و دەڵێت:” بەمافی خۆمانی دەزانین ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرجەم ئەو کەناڵ و پەیجانە بگرینە بەر کە چەواشەکاریان لەو بابەتەدا کردووە.

پەیوەنیدر