ئەمڕۆ هەشت شوێن مووچەی مانگی تەمموز وەردەگرن

بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی مانگی تەمموزی هەشت دەستەی هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت.

بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ئەم شوێنانە مووچەی مانگی حەوت وەردەگرن:

دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژارن و دیونی چاودێری دارایی.

تا ئێستا بەشێکی زۆری وەزارەتەکان مووچەی مانگی تەمموزیان وەرنەگرتووە و بڕیارە دابەشکردنیشی تا هەشتی ئەم مانگە بخایەنێت.

 

پەیوەنیدر