مامەڵەی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی زانکۆ دەستیپێکرد

زانکۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ فۆرمی پێشكەشكردنی مامەڵەی قۆناغی یەك لە زانكۆی سلێمانی بە شێوەی ئۆنلاین دەستپێدەكات.

لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، یەكشەممە كاتژمێر ١٢:٠٠ ی نیوەرۆ فۆرمی پێشكەشكردنی مامەڵەی خوێندكارانی قۆناغی یەكەم بەردەست دەبێت، داوا لە خوێندكاران دەكەین سەردانی زانكۆ نەكەن و سەرجەم پێداویستیەكانی وەك بڕوانامەی پۆلی ١٢ و سەرجەم دۆكیومێنتەكان ئامادەبكەن پێش پێشكەشكردن و تەنها یەكجار فۆرمەكە پڕبكەنەوە.

لە كاتی دانانی فۆرمەكە، لیستی سەرجەم پێداویستیەكان لە وێبسایتی فەرمی تۆماری گشتی زانكۆ بڵاودەكرێتەوە.

پەیوەنیدر