لە سلێمانی تەقە لە دووکوڕی وەستا حەسەنی کەبابجی کرا و یەکێکیان گیانی لەدەستدا

لە سلێمانی تەقە لە دووکوڕی وەستا حەسەنی کەبابجی کرا و یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوی دیکەش بە سەختی برینداربوو

سەرچاوەیەک لەپۆلیسی سلێمانی بە (خەڵک)ی راگەیاند: کەمێک لەمەوبەر لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی نزیک مزگەوتی مەولەوی، تەقە لە دووکوڕی وەستا حەسەنی کەبابچی کراوە یەکێکیان گیانی لەدەستداوەو ئەوی دیکەش بەسەختی برینداربووە

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: ئەو کوڕەی کوژراوە ناوی رۆژە و تەمەنی ١٦ ساڵە، ئەوەی دیکەشیان ناوی محەمەدە کە کوڕە گەورەی وەستا حەسەنە و ئێستاش هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە و ئەو کەسانەی تەقەکانیشیان کردووە هەڵهاتوون.

ئەوە لە کاتێکدایە ماوەیەک پێش ئێستا وەستا حەسەنی کەبابچی لە نێوباخەکەی لە سیتەک گیانی لەدەستدا، کەسوکارەکەشی دووی رووداوەکە رایانگەیاند، رووداوەکە خۆکوژی بووە و ئەوان کێشەیان لەگەڵ کەس نییە.

پەیوەنیدر