بەهۆی خۆڵبارینەوە لە ئێران سێ کەس گیانیان لەدەستدا

خۆڵبارین لە وڵاتی ئێران گیانلەدەستدانی سێ کەسی لێکەوتەوە و زیاتر لە هەزار کەسی دیکەشی رەوانەی نەخۆسخانە کردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

ئەمڕۆ هەینی، ٢٢-٩-٢٠٢٣، میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بەهۆی ئەو خۆڵبارینەی کە پارێزگای سیستان- بەلوچستانی گرتووەتەوە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بینین و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە هەزار و ٣٠٠ کەسی دیکەش پێویستیان بە چاودێری پزیشکی هەبووە.

وەک میدیاکانی ئەو وڵاتە ئاماژەیانپێکردووە، زیاتر لە هەزار و ٣٠٠ کەس بەهۆی خۆڵبارینەکەوە توشی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە و دڵ و چاو بوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

 

پەیوەنیدر