سێ کەس لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا

لەسەر ڕێگای سەرەکی بەغداد – کەرکوک ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاو بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

درەنگانی شەوی ڕابردوو لەڕووداوێکی هاتوچۆدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندکروزەر لەسەر ڕێگای نێوان کەرکوک – بەغدا و لە نزیک گوندی عوسەج وەرگەڕا و بەهۆیەوە سێ سەرنیشینی ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لە دەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

بەپێی زانیارییەکان، ئۆتۆمبێلەکە لە بەغداوە بەرەو کەرکوک هاتوو و بەهۆی تیژڕەوییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

پەیوەنیدر