٧٠٠ ملیار دینارەکە کەی دەگاتە هەرێمی کوردستان؟

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێستا دەتوانێت بە داهاتی دوو مانگی ناوخۆ دەتوانێت مووچە دابەشبکات و ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لە عێراقەوە بۆ ھەرێمی کوردستان تەنھا رێکاری کارگێری و دارایی ماوە و دوای گەیشتنیشی حکومەتی هەرێم دەتوانێت کورتهێنانی پێ پڕبکرێتەوە.

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکردووە بە رێکارەکانی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە بۆ ھەرێمی کوردستان و تەنھا چەند رێکارێکی کارگێری و دارایی ماوە و لە چەند رۆژی داهاتووشدا لە رێگەی هەردوو بانکی رەشید و رافیدەینەوە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم و دواتر دابەشبکرێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەشڵێت:”حکومەتی ھەرێم لەئێستادا لەتوانایدایە بە داھاتی ناوخۆی دوو مانگی رابردووی دەستبکات بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و ھەر کاتێکیش پارەکەی حکومەتی فیدراڵ گەیشت بەکاریبھێنێت بۆ پڕکردنەوەی کورتھێنان”.

رۆژی یەکشەممە ١٧-٩-٢٠٢٣، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاریدا بۆ ماوەی سێ مناگ بڕی ٧٠٠ ملیار دینار بۆ مووچەی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

پەیوەنیدر