سەرۆكی هەنگاریا و سەرۆك كۆماری عێراق كۆبوونەوە

 

ئەمڕۆ هەینی كۆبوونەوەی كاتالین نۆڤاك سەرۆكی هەنگاریا و لەتیف ڕەشید سەرۆك كۆماری عێراق لە بەغدا بەڕێوەچوو.
بەپێی زانیارییەكان پێشنیوەڕۆی هەینی كۆبوونەوەی كاتالین نۆڤاك سەرۆكی هەنگاریا و لەتیف ڕەشید سەرۆك كۆماری عێراق لە بەغدا بەڕێوەچوو.

لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی هاوكاری و هەماهەنگی نێوان عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و پەیوەندی دوولایەنە كراوە.

هاوكات بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆكی هەنگاریا كاتالین نۆڤاك بگاتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازی لێ بكرێت.

بڕیارە سبەی سەرۆكی هەنگاریا لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستاندا كۆببێتەوە و بەشداری ڕێوڕەسمی كردنەوەی خوێندنگەیەكیش بكات.

سەرۆكی هەنگاریا دوو ڕۆژ لە هەرێمی كوردستان دەمێنێتەوە و سەردانی بەغداش دەكات.

هەنگاریا پەیوەندی باشی لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە و لە 2014 كونسوڵخانەی خۆی لە هەرێم كردووەتەوە و هاوكاری پێشمەرگەی كوردستانیشی زۆر كردووە.

كاتالین نۆڤاك سەرۆكی هەنگاریا وەك یەكەم ژن لە ئایاری ئەمساڵدا بە سەرۆكی هەنگاریا هەڵبژێردراوە.

پەیوەنیدر