لە سلێمانی چوار کەس بەتۆمەتی مامەڵەکردن بە گورچیلە دەستگیرکران

نوسینگەی سلێمانی بەرەنگاربونەوەی تاوانە رێکخراوەکان دەستگیرکردنی چوار کەسی بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ و کڕین و فرۆشتنی گورچیلە راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13.9.2023، نوسینگەی سلێمانی بەرەنگاربونەوەی تاوانە رێکخراوەکان رایگەیاند، ئەو سێ کەسە تاوانی دەڵاڵیکردن (کڕین و فرۆشتنی) گورچیلەیان لە شاری سلێمانی ئەنجامداوە.

تۆمەتبارەکان دوێنێ سێشەممە 12.9.2023 دەستگیر کراون و بەپێی مادەی پێنج لە یاسای کماری 28ـی ساڵی 2012، کە تایبەتە بە بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، راگیراون.

سێ لە تۆمەتبارەکان بە رەگەز عەرەبن و هاوڵاتی باشوور و ناوەراستی عێراقن، تۆمەتبارەکەی دیکەشی هاوڵاتییەکی کوردە.

 

 

پەیوەنیدر