یەكگرتوو لەسەر مووچەی فەرمانبەران پەنا بۆ دادگای فیدڕاڵی دەبات

دژی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان لە دادگای باڵای فیدراڵی عێڕاق، سکاڵای یاسایی لەسەر هەردوو حکومەتی عێڕاق و هەرێم تۆمار دەکات.

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دژی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ، کە زیانی زۆری بە خەڵکی کوردستان گەیاندووە، لە دادگای فیدراڵی عێڕاق، سکاڵای یاسایی لەسەر هەردوو حکومەتی عێڕاق و هەرێم تۆمار دەکات.

ئاماژەی بەوەشكردوە، دابەش نەکردنی مووچە زیانەکانی تەنیا بۆ مووچەخۆرانی ئاسایی هەرێمە و ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیانی تووشی بارگرانی کردووە.

ڕاشیگەیاندووە، لە سۆنگەی بەرگری کردن لە مافی یاسایی فەرمانبەرانی هەرێم، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سکاڵای یاسایی تۆمار دەکات و داوای دابین کردن و دابەشکردنی تەواوی مووچە دەکات لە کاتی خۆیدا.

ماوەی 10 ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر مانگی ئەیلولدا و هێشتتا مووچەی مانگەكانی 7 و 8 دابەش نەكراوە و حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق هەریەكەیان ئەوەی دیكە تۆمەتبار دەكەن بە پابەند نەبوون بە جێبەجێ‌ كردنی یاسای بودجە و بەو هۆیەشەوە لە بەشێك لەشار و شارۆچكەكانی هەرێم فەرمانبەران و مامۆستایان بایكۆتی دەوامیان ڕاگەیاندووە.

 

پەیوەنیدر