یەکێتی وەبەرهێنەران بروسکەیەکی ماتەمینی بڵاوکردەوە

یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان  بروسکەیەکی ماتەمینی بۆ کۆچی دوایی سەرمایەدار ” کاوەی حاجی فایەق” بڵاوکردەوە.

 

دەقی بروسکەی ماتەمینییەکە:

“بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان…بروسکەی ماتەمینی ژیانئاوایی هاوڕێ و هاوکار و هاوپیشەمان، کاکە کاوەی حاجی فایەق، خاوەنی گرووپی کۆمپانیاکانی ساوس کوردستان و یەکێک لە دڵسۆزان و خەمخۆرانی یەکێتییەکەمان و سەرمایەداری نیشتمانی دیار و خاوەن هەڵوێست ڕادەگەیەنین.

بەناوی سەرجەم وەبەرهێنەرانی کوردستان، پرسەو سەرەخۆشیمان ڕادەگەیەنین و لە خوای باڵا دەست داواکارین جێی بەهەشتی بەرین بێت و ئارامی و ئۆقرەیی داببارێنێتە سەر دڵ و دەروونی خانەوادە و کەسوکار و هاوڕێیانی.”

انا للە وانا الیە راجعون

یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان

پەیوەنیدر